سەردێڕ:

سودانی داوا لە ترەمپ دەکات دەستوەردان نەکرێت لە کاروباری ناوخۆی عێراق

AM:09:58:29/01/2025

2240 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەوڵەكانمان بە ئاڕاستەی بەهێز كردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكایە، دەشڵێت پێویستە دەستوەردان لە كاروبارەكانی عێراقدا نەكرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "هەوڵەكانمان بە ئاڕاستەی بەهێز كردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكایە".

ئاماژەی بەوەشکرد، تیشك خرایە سەر بەرژەوەندییە دوولایەنییەكان و كاری هاوبەش، جەختیش لە پاراستنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ناوچەكەش کرایەوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوەكردەوە، پێویستە رێز لە سەروەری عێراق بگیرێت و داوادەکات دەستوەردان نەكرێت لە ناوخۆی عێراقدا.

ترەمپ بۆ جاری دووهەمە لەسەر کورسی سەرۆکایەتی ئەمریکا دادەنیشت، و وەک یەکەم میوانی بیانی پێشوازی لە ناتانیاهو دەکات.













گەلەری

‌بەپەلە