AM:09:44:01/03/2025
1100 جار خوێندراوەتەوە
پاش لێدوانە دژیەکەکانیان لەگەڵ ئەپیکۆر لەسەر کاتى دەستپێکردنەوەىى هەناردەی نەتى هەرێم، وەزارەتى نەوتى عێراق داواى کردووە رۆژى سێ شەمە کۆبونەوەیەک لە نێوان بەغدا و هەرێم و ئەپیکۆردا بکرێت.
ئەمڕۆ شەممە ١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بانگهێشتی کۆمپانیا بیانییە نێودەوڵەتییەکان واتە ئەیپکۆر دەکات کە گرێبەستی لەگەڵ هەرێم هەیە.
ئاماژە بەوەشکرا، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەرێم، بۆ ئەوەی رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە بەغدا ئامادەبن، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بەو گرێبەستانەی کە ئەنجامدراون بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێک کە بەشداربێت لە پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان بە باشترین شێوە و بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی کە خزمەت بە بەرژەوەندی نەتەوەیی دەکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند بوو کە لەماوەى
چەند کاژتمێری داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە، بەڵام کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) راگەیاندراوێکی
بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەیان بەوەکرد کە، دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێمی
کوردستان ناکەنەوە، تاکو رێککەوتن لەسەر پێدانی شایستە داراییەکانیان نەکرێت.