وەزیری نەوت رایگەیاند، عێراق هەنگاوی گەورەی ناوە لە پەرەپێدانی پیشەسازی نەوت و بەتایبەتی وەبەرهێنانی گونجاو لە غازدا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت رایگەیاند،عێراق هەنگاوی گەورەی ناوە لە پەرەپێدانی پیشەسازی نەوت و بەتایبەتی وەبەرهێنانی گونجاو لە غازدا هەروەها، عێراق پەرۆشە بۆ هاریکاری لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان، لەوانە کۆمپانیا ئەڵمانییەکان، کە مێژوویەکی دوورودرێژیان لە بواری پیشەسازیدا هەیە و کوالیتی بەرز و قبوڵکراون لە عێراقدا.
وەزارەتەکە لە
بەیاننامەیەکدا باسی لەوەشکردووە، وەزیری نەوت، پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانیا کرد کە
نوێنەری باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا و ژووری بازرگانی ئەڵمانیا و کۆمپانیاکانی
تایبەتمەند لە کێڵگە جیاوازەکانی نەوت و غەیرە نەوت لەخۆدەگرێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، پەرۆشی عێراق بۆ هاریکاری لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان، لەوانە کۆمپانیا ئەڵمانییەکان،
کە مێژوویەکی دوورودرێژیان لە بواری پیشەسازیدا هەیە و کوالیتی بەرز و قبوڵکراون لە
عێراقدا.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، وەزارەت هەلی وەبەرهێنانی هەیە بۆ کێڵگە و بلۆکی گەڕانی غاز و نەوت و
بلۆکەکان لە دوایین خولی مۆڵەتپێدانەوە کە رەوانە نەکراون، وەزارەت کاردەکات بۆ پەرەپێدانیان
لەڕێگەی پڕۆژەی وەبەرهێنان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەکان.
لای خۆیەوە کۆمپانیا
ئەڵمانییەکان پێداچوونەوەیەکیان بە چالاکی و ئۆفەرەکانی خۆیان خستەڕوو بۆ کارکردن
و هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی نەوت و پێکهاتەکانی، لە بوارەکانی گەڕان و بۆری و تاقیگە
و راهێنان و دابینکردنی کەرەستە و کەرەستە و پێداویستی بۆ دامەزراوە نەوتییەکان.