AM:09:36:28/01/2025
1832 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، رەشنووسی هەموارکردنەوەی ماددەی ١٢ی یاسای بودجەى تایبەت بە نەوتی هەرێم لە پەرلەمانە و چاوەڕێن دەنگی لەسەر بدرێت، وتەبێژی حکومەتی عێراقش جەخت دەکاتەوە دەبێت هەرێم پابەندى یاسا بێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، بە ئاژانسى فەرمى حکومەتى عێراقى وتووە، پرۆژە یاسای هەموارکردنەوەی بودجەى تایبەت بە نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتەوە پێشکەشی پەرلەمان کراوە و بە گوێرەی هەموارکردنەوەش ١٦ دۆلار لەبەرامبەر هەر بەرمیلێک نەوتدا دەدرێت بە هەرێم.
ئاماژەی بەوەشکرد،
دەبێت هەرێم رۆژانە ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا لە رێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی
نەوت"سۆمۆوە" بفرۆشێت و بەوشێوەیە بەردەوام دەبێت تاوەکو لێکۆڵینەوە دەکرێت
و نرخێک دیاریدەکرێت بۆ تێچووی راستەقینە.
هاوکات باسم
عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراقیش باسی لەوەکرد، جەخت دەکەنەوە لەوەی کە هەرێم دەبێت
پابەند بێت بە رادەستکردنی داهاتەکان بە گوێرەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و یاسا
پێویستە هاوکاری هەردوولا هەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.