PM:04:59:04/07/2025
9716 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت، بهكارهێنانی كارتی نێودهوڵهتی ڤیزه و ماستهركارت له دهرهوهی عێراق دهتوانرێت بهكاربهێندرێت، كارتی نیشتمانیش كه بۆ هاوڵاتیان دروستدهكرێت تهنها لهناوخۆی وڵات بهكاردههێندرێت.
ئەمڕۆ هەینی ٤ـی تەمموزی ٢٠٢٥، بانکی ناوەندی عێراق وتیشی، دروستکردنى کارتى نیشتیمانى بۆ راکێشانی دینارى عێراقى جێگرەوەى ڤیزا کارت نییە، ئامانجی پڕۆژەکە بریتییە لە بەرزکردنەوەی گشتگیری دارایی و هەمەچەشنکردنی بژاردەکان بۆ هاوڵاتییان.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ پلانێک نییە بۆ هەڵوەشاندنەوەی
ئەو کارتانە یان قەدەغەکردنی مامەڵەکردن بە دۆلار لە دەرەوەی عێراق، هەڵگرانى ئەو
جۆرە کارتە دەتوانن لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەکاریان بهێنن.
باسی لەوەشکرد، ئامانجی
پڕۆژەکە کەمکردنەوەی تێچووی پارەدان و پێشخستنی دارایی و هەمەچەشنکردنی بژاردەکانە
بۆ خەڵک و دابینکردنی کارتی نیشتمانی بۆ هەموو دامەزراوە و چین و توێژەکان، کارتی
نێودەوڵەتیش وەک ئامڕازی سەرەکی پارەدان بە دۆلار یان دراوی دیکە لە دەرەوەی عێراق
و بۆ کڕین لە رێگەی ماڵپەڕە جیهانییەکانەوە دەمێنێتەوە.