PM:08:40:14/02/2025
2448 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند، دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی نوێ پێش مانگی رەمەزان دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی شوباتی ٢٠٢٥، محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕاگەیاند، وەزارەتەکە رۆژی پێنجشەممە ٢٠ـی شوبات، وەک وادەی دابەشکردنی بەشەخۆراک دیاریکردووە، ئەمەش یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ جێگیرکردنی نرخی خۆراک لە بازاڕە ناوخۆییەکان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا.
حەنون ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی
بازرگانی کۆمەڵێک رێوشوێنی گرتووەتە بەر، لیژنەی پشکنین و چاودێریکردن پێکهێنراوە
بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی شتومەک لە بازاڕدا.
ئەوەشی خستەڕوو، بەشەخۆراک ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە
دابینکردنی ئاسایشی خۆراک بۆ هاووڵاتیان، بەو پێیەی ئەمڕۆ عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی لە
ئاستی خۆبژێویدایە لە ناوچەکە و جیهاندا و وتیشی، بەشەخۆراک کاریگەری هەبووە لە
هاوکاریکردنی خێزانە هەژارەکان و خێزانەکانی ژێر هێڵی هەژاری بۆ بەدەستهێنانی ئەو
خۆراکەی پێویستیان پێیەتی.