PM:02:18:22/03/2025
1528 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق، واژۆی گرێبەستی دامەزراندنی شاری پزیشکی لە پارێزگای زیقار لەگەڵ کۆمپانیای چینی (CSCEC) کرد، کە بە یەکێک لە گەورەترین گرێبەستەکان لە کەرتی پزیشکی و چاودێری تەندروستی دادەنرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، جێبەجێکردنی چاکسازییەکان لە کەرتی تەندروستی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی و چارەسەری بۆ هاوڵاتیان دووپاتدەکاتەوە.
وتیشی،
پرۆژەی شاری پزیشکی لە زیقار (١٣) دامەزراوەی پزیشکی سەربەخۆ لەخۆدەگرێت، کە بریتین
لە ٧ نەخۆشخانە بە توانای (٧٠٠) قەرەوێڵە، واتە نەخۆشخانەی سەرەکی بە ٢٠٠ قەرەوێڵە،
نەخۆشخانەیەکی تایبەتمەند بۆ منداڵان بە ١٠٠ قەرەوێڵە، نەخۆشخانەیەکی تایبەتمەند بۆ
ئافرەتان بە ١٠٠ قەرەوێڵە، سەنتەری نەخۆشیەکانی خوێن و چارەسەری وەرەم بە ١٠٠ قەرەوێڵە،
نەخۆشخانەیەکی تایبەتمەند بۆ پزیشکی ناوخۆیی و سیستەمی هەرسکردن بە ١٠٠ قەرەوێڵە نەخۆشخانەی ncy بە ٥٠ قەرەوێڵە، لەگەڵ کۆمەڵگەیەکی
کلینیکەکانی راوێژکاری، سەنتەری تایبەتمەند، بینا بۆ پزیشکی دادوەری، لێکۆڵینەوە و
توێژینەوە، بانکی خوێن، و ماڵی پزیشکان.
هەروەها،
قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە لەسەر رووبەری ٩٣ دۆنم دروست دەکرێت، قۆناغی دووەمیش لەسەر رووبەری
٣٩ دۆنم دروست دەکرێت.