AM:08:57:13/02/2025
2436 جار خوێندراوەتەوە
نوسینگەی سەرۆک وەزیران رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە کۆماری چیک، بەرەو پراگی پایتەختی وڵاتەکە بەڕێکەوت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥، ئەمەش بەگوێرەی ئەوەی کە نوسینگەی راگەیاندنی سودانی لە بەیاننامەیەکی کورتدا بەبێ چوونە ناو وردەکاری زیاتر سەبارەت بەم سەردانە راگەیەندرا.
ئەمە لەکاتێکدایە، سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی وڵاتی جیا جیایان کردووە، بە تایبەت وڵاتانی دراوسێ، بە مەبەستی ئاشتەوایی و هێنانی ئاشتی بۆ ناوچەکە و عێراق، هەروەها هاوکاری خۆیان بۆ کەرتی غەززەو سوریا دووپات دەربڕی.