PM:11:47:06/02/2025
5680 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکارێکى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، بەرهەمی ناوخۆیی عێراق ٢٦٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و قەرزە دەرەکییەکانیش بۆ نیوە کەمبوونەتەوە.
ئەمرۆ پێنجشەممە ٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، محەمەد ساحب دەراجی، راوێژكاری تەكنیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، قەبارەی وەربەهێنان لە عێراق بە ناوخۆیی و بیانییەوە دەگاتە نزیكەی ٦٠ ملیار دۆلار و زۆرینەى لەبوارى بیناسازیی و نیشتەجێبووندایە ئەوەش کارێکی باشە.
هەروەها لەبارەی قەرزە
دەرەکییەکانیشەوە راوێژکارەکەى سودانى دەلێت، قەرزەکان لە ٢٠ ملیارو ٩٠٠ ملیۆن دۆلارەوە
بۆ ٩ ملیارو ٨٠٠ ملیۆن كەمبووەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، پێشتر
سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاماژەى بە زیادبوونى داهاتەکان کردبوو و لەوانەش داهاتى نانەوتى
بەجۆرێک لە لەسەدا حەوتەوە بۆ لەسەدا ١٤ بەرزبووەتەوە.