PM:05:28:12/02/2025
984 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، عێراق رێژەیەکی باشتری ئاوی هەیە لە چاو ساڵی رابردوو بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوینە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، عەون دیاب عەبدوڵڵا، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،" لەگەڵ پارێزگاری بەسرە و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووینەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مەلەفی (شط العرب)و کۆبوونەوەکەمان بەرهەمدار بوو".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئامانج لە ئامادەبوونیان لەم پارێزگایە گەیشتنە بە رێگەچارەیەک
بۆ چارەسەرکردنی فراوانبوونی خوێ لە (شط العرب) و وەستاندنی تێکچوونەکەی لە کوالێتی
ئاو و پاراستنی ژینگەیەکی سەقامگیر و بەردەوام بۆ ئەوەی گونجاو بێت بۆ بەکارهێنانی
کشتوکاڵی و ئاوی خواردنەوە و بەکارهێنانی مرۆڤ".
ئەوەش لەکاتێکدایە، عێراق ساڵانە پێویستی بە نزیکەی ٥٠ ملیار مەتری سێجا
ئاوە، ساڵی ٢٠٢٢ بۆ نزیکەی هەشت ملیار دابەزی کە کەمترین بڕ بوو لە مێژووی وڵاتەکەدا.