سەردێڕ:

لە عێراق ٣٠ هەزار حەبی کەپتاگۆن دەستی بەسەردا گیرا

PM:06:16:01/04/2025

1032 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هێزەكانیان لەسەر سنوری نێوان عێراق و سوریا دەستیان بەسەر ٣٠ هەزار حەبی هۆشبەر لە جۆری كاپتاگۆندا گرتوە كە بازرگانەكان بەنیازبون بەرێگەی قاچاغ بۆ بەغدادی بنێرن.


ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، فەریق میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، توانیان هەوڵێکی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان پوچەڵ بكەنەوە كە بەنیازبون ٣٠ هەزار حەبی هۆشبەر لەجۆری كەپتاگۆن بەسەر روباری فوراتدا لە ناوچەی باغۆز لەستنوری نێوان عێراق و سوریا پوچەڵ بکەنەوە و دەست بەسەر تەواوی حەبەكاندا بگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەكەدا پشت بەكامێراكانی گەرمی بەستراوە كە وێنەی هەمو ئەو كاڵاوشمەكانەی تۆماركردوە لەناو دەفری پلاستیكدا گواستراونەتوە.

هەروەها، پاسەوانی سنور توانیویانە ئەو هەوڵەی بازرگانەكان پوچەڵ بكەنەوە و لە ئۆپەراسیۆنەكەیان سەركەوتن بەدەستبهێنن.
باسی لەوەشکرد، بۆ دۆزینەوەی بازرگانەكان و ئەو كەسانەی كە چاوەڕێی ئەو جۆرە حەبەیان كردوە، رێوشێونی یاسایی دەگیرێتەبەر و تەواوی حەبە هۆشبەرە دەستبەسەرداگیراوەكانیش رادەستی لایەنی پەیوەندیدار دەكرێت و لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوام دەبن.













گەلەری