سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی عێراق: رێژەی سوتاندنی غازمان ٧٠٪ کەمکردووەتەوە

PM:01:42:28/01/2025

1308 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، توانیویانە رێژەی سوتاندنی گاز بەڕێژەی ٧٠٪ کەمبکەنەوە و ئاماژەی بەوەشدا دەیانەوێت لەڕووی سوتەمەنییەوە سەربەخۆبن و نەوت و گازیش بۆ وڵاتانی دیکەی ئاسیا و ئەوروپا هەناردە بکەن و کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی وزەی خۆریش زیاد بکەن.


محه‌مه‌د شیاع سودانی دواین ئامارى هەوڵەکانى کابینەکەى بۆ نەهێشتنى سوتانى غازى لەگەڵ دەرهێنانى نەوتدا راگەیاند و وتى هەنگاوى گەورەیان لەوبارەوە ناوە.

ئەوەشی خستە روو کە دەیانەوێت لە رێگەی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدانەوە غازی شل و نەوت هەناردە بکەن بۆ وڵاتانی دیکەی ئاسیا و ئەوروپا.

ئاماژەی بەوەشدا کە ئامانجیان ئەوەیە تا ساڵی ٢٠٣٠ رێژەی ٤٠٪ی بەرهەمە نەوتییەکان لە بوارە پیشەسازییەکانی دیکەدا بەکاربهێنن.

جەختی لەوەش کردەوە کە حکومەت کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەم داهاتی و بێکاری لەڕێگەی رەخساندنی هەلی کاری زیاتر.

ئەوەشی خستەڕوو کە کارکردن لەسەر فراوانکردنی تۆڕەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەردەوامە و هاوکات کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە عێراق و بەکارهێنانی سەرچاوە تەکنەلۆژییەکان بۆ زیادکردنی وزەی پاک.













گەلەری

‌بەپەلە