وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، سه‌ركۆنه‌ی توندی خۆی بۆ هه‌ر بانگه‌وازێك یان هه‌وڵێك به ئامانجی ئاواره‌كردنی دانیشتوانی غەززە ده‌ربڕی و دەشڵێت، داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دەکەن به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌ستۆ بگرێت و به توندی له دژی ئه‌م ره‌وته بووه‌ستێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه سه‌ركۆنه‌ی توندی خۆی بۆ هه‌ر بانگه‌وازێك یان هه‌وڵێك به ئامانجی ئاواره‌كردنی دانیشتوانی غەززە له خاكی خۆیان ده‌رده‌بڕێت.
وەزارەتی
دەرەوەی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئه‌م جۆره بانگه‌وازانه پێشێلكارییه‌كی
ئاشكرای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و مافه زه‌وتنه‌كراوه‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین بۆ
خاك و زێدی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
عێراق به هه‌ڵوێستی پته‌و و پره‌نسیپی خۆیه‌وه، هه‌ر پلانێك ره‌تده‌كاته‌وه كه
ئامانجی چۆڵكردنی كه‌رتی غه‌ززه بێت له دانیشتوانی ره‌سه‌نی خۆی، جا له رێگه‌ی
ئاواره‌بوونی زۆره‌ملێ بێت یان له هه‌ر رێگه‌یه‌كی دیكه‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی
ئه‌وه‌ی كه ئه‌م بانگه‌وازانه مه‌ترسییه‌كی جددی له‌سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه
دروست ده‌كه‌ن و سوته‌مه‌نی بۆ ململانێكان زیاتر ده‌كه‌ن.
باسی له‌وه‌شكردووه،
داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌کەن كه به‌رپرسیارێتی یاسایی خۆی له ئه‌ستۆ
بگرێت و به توندی به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ئاواره‌بوونی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بووه‌ستێت
و كار بۆ پاراستنی مافه ره‌واكانیان بكات بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌لامه‌تی و كه‌رامه‌ت
له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان بژین.