دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق رێسایەکی سەبارەت بە شێوازی کارکردنی ئەو کەسانە دەرکرد کە لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ناسراون و بینەریان زۆرە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، حەیدەر نەجم، وتەبێژی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ئاماژە بەوەشکرد، ساڵانە باج دەخرێتە سەر ئەو کەسانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا رۆژانە بابەتەکانیان بڵاو دەکەنەوە و بینەریان زۆرە.
هەروەها باسی
لەوەشکرد، دیاریکردنی رێژەی باج خستنە سەریان بە گوێرەی فۆڵۆوەرسەکانیان دەبێت بە
شێوەیەک لەگەڵ ئەو یاسایانەی لەناو عێراقدا جێبەجێدەکرێت گونجاو بێت و سوود بە
کۆمەڵگە بگەیەنێت و دووربێت لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێک کە لەگەڵ کۆمەڵگە
نەگونجێت.
هاوکات ئەو
کەسانەی ناودارن لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا ئەم بڕیارە پابەندیان دەکات بەوەی نیشتیمان
پارێزراو بێت لەهەر بابەتێکی نەگونجاو و پشتیوانی دەزگا ئەمنییەکان بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی
و هەروەها باس لەوەشکراوە کە دەبێت خۆیان بەدوور بگرن لە هەر وتارێک کە ئەگەرە بۆ
دروستبوونی تێکدانی کۆمەڵگە.
لە درێژەی
یاساکاندا بڕیاردرا باج بە گوێرەی ژمارەی فۆڵۆوەرسەکان دانرێت بەم شێوەیە:
١. ساڵانە یەک
ملیۆن دینار باج دەدرێت ئەگەر بێتو ژمارەی فۆڵۆوەرسەکان زیاتر لە پێنج ملیۆن بێت
٢. ساڵانە ٨٥٠
هەزار دینار باج دەدرێت ئەگەر بێتو ژمارەی فۆڵۆوەرسەکان لە نێوان ٣ بۆ ٥ ملیۆن بێت
٣. ساڵانە ٦٥٠
هەزار دینار باج دەدرێت ئەگەر بێتو ژمارەی فۆڵۆوەرسەکان لە نێوان ١ بۆ ٣ ملیۆن بێت
٤. ساڵانە ٤٥٠
هەزار دینار باج دەدرێت ئەگەر بێتو ژمارەی فۆڵۆوەرسەکان لە نێوان ٥٠٠ هەزار بۆ یەک
ملیۆن بێت
٥. ساڵانە ٢٥٠
هەزار دینار باج دەدرێت ئەگەر بێتو ژمارەی فۆڵۆوەرسەکان لە نێوان ١٠٠ هەزار بۆ ٥٠٠
هەزار بێت