سەردێڕ:

سودانی: پێویستە ئارامی سوریا بپارێزرێت و مافی سەرجەم پێکهاتەکان لەبەرچاو بگیرێت

PM:03:28:01/04/2025

808 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سودانی و سەرۆکی سوریا بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و جەختیان لە پاراستنی ئارامی سوریا و پاڵپشتییەکانی عێراق کردووەتەوە بۆ ئەو وڵاتە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا سودانی و ئەحمەد شەرع پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی پیرۆزیان لەیەکتر کرد و هاوکات سودانی پیرۆزبایی پێکهێنانی حکومەتی نوێی سوریاشی ئاراستەی شەرع کرد.

باسیان لەوەشکرد، کە گرنگە ئاشتی و ئارامی سوریا بپارێزرێت و سودانیش هەموو پاڵپشتییەکی عێراق بۆ سوریا و حکومەتی نوێ دەربڕی و ئەوەی خستەڕوو، کە پێویستە پرۆسەی سیاسی سوریا سەرجەم پێکهاتەکان لە خۆ بگرێت و مافیان پارێزراو بێت.

ئاماژەیان بەوەشکرد، پێویستە هەردوو وڵات بە هاوبەشی کاربکەن بۆ کۆتایی هێنان بە گروپە تیرۆستییەکان لە ناوچەکەدا.













گەلەری