PM:07:16:04/03/2025
1780 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی عێراق رایگەیاند، ئەنجامی بنەڕەتی سەرژمێری دانیشتوانی عێراق دەریخستووە، ژمارەی دانیشتوانی عێراق ٤٦ ملیۆن و ١١٨ هەزار کەسە. بە بەراورد بە سەرژمێری ساڵی (١٩٥٧) ٣٩ ملیۆن و ٦١٨ هەزار کەس زیادی کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، حکومەتی عێراق رایگەیاند، ئەنجامی بنەڕەتی سەرژمێری دانیشتوانی عێراق دەریخستووە، ژمارەی دانیشتوانی عێراق بەبەراورد بە ساڵی ١٩٥٧ زیادی کردووە، کە تێیدا ژمارەی دانیشتووانی عێراق ٦ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی دانیشتووان بەم شێوەیە
دابەشکراوە ٪٧٠.١٧ لە ناوچە شارنشینەکان، و ٪٢٩.٨٣ لە ناوچە گوندنشینەکان.