سەردێڕ:

١٥ بۆ ٣٠ رۆژ مۆڵەت بەم فەرمانبەرانە دەدرێت

PM:11:26:20/06/2025

6168 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا بە پێدانی سوپاسنامە بەو فەرمانبەرانەی لە رۆژی هەڵبژاردندا دەبنە کارمەندی سەر سندوقی دەنگدان، لەگەڵ پێدانی مۆڵەت بۆ مەشق و راهێنان بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٣٠ رۆژ.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا بە پێدانی سوپاسنامە بەو فەرمانبەرانەی لە رۆژی هەڵبژاردندا دەبنە کارمەندی سەر سندوقی دەنگدان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ١٥ بۆ ٣٠ رۆژ مۆڵەت بەو فەرمانبەرانە دەدرێت کە دەبنە کارمەندی سەر سوندوقی دەنگدان بە مەبەستی مەشق و راهێنان کردن پێیان.
دەشڵێت،
لە خشتەی هاوپێچدا ژمارەی ئەو داواکارانە نیشان دراوە کە بەپێی پارێزگاکان تا هەینی ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ دابەشکراون.

هەروەها، کۆی گشتی ئەو کەسانەی کە لە سلێمانی داواکارییان پێشکەش کردووە، ٢٣ هەزار و ٨٩٧ کەسن و لە هەولێریش ٢٠ هەزار و ٦٤٤ کەس داواکارییان پێشکەش کردووە.













گەلەری