PM:05:22:28/03/2025
4056 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی راژەی عێراقی رایگەیاند، بەشێکی دیکە لە دەرچووە یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی بالا دادەمەزرێنن و دەشڵێت، بەردەوام دەبن لە رەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ درچووانی عێراق.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی راژەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەوام دەبن لە دامەزراندنی دەرچووی زیاتر و رەخسانی هەلیکاری نوێ لە وڵاتدا بە مەبەستی کەمکردنەوەی بێکاری.
ئەوەشی خستەڕوو، لە پشووە فەرمیەکانیشدا بەردەوام دەبن لە کارەکانیان
و بۆ تەواوکردنی رێوشوێنەکانی دامەزراندن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە بڕیاری
دامەزراندنی دەرچووانی داوە و ژمارەیەکی زۆری دامەزراندووە و لە ئێستادا ٢٣ هەزار
پلەی وەزیفی ماوە دابمەزرێندرێن، کە دەکەوێتە چوارچێوەی بودجەی ئەو ساڵەوە.