ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق رایگەیاند، بۆ سێ مانگى هاوین بێ بەرامبەر گاز دەدرێتە موەلیدە ئەهلییەکان تاکو رۆژانە ٢٠ کاتژمێر کارەبا بۆ هاوڵاتییان دابین بکرێت و وەزارەتى دارایی سەرپشککرد قەرز بکات بۆ جێبەجێکردنى چەند پڕۆژەیەکى کەرتى کارەبا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٥، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاردرا گاز بەبێ بەرامبەر بدرێتە موەلیدە ئەهلییەکان بە مەبەستى دابینکردنى کارەبا بۆ هاوڵاتیان، بۆ هەر یەک کەی ڤى، ٤٥ لیتر گاز دەدرێتە خاوەن موەلیدەکان بۆ مانگەکانى حوزەیران و تەممووز و ئاب.
ئەوەشیخستەڕوو،
کە نابێت رۆژانە لە ٢٠ کاتژمێر کارەبا کەمتر بدەن، ئەگەر بە نۆرەش بێت لەگەڵ
کارەباى نیشتمانى، پێویستە ١٢ کاتژمێر کارەبا بدەن.
وتیشی،
لیژنەیەک ئامادەکراوە بۆ دیاریکردنی نرخى
ئەمپێرى موەلیدە ئەهلییەکان و کاتى کارپێکردنیان، هەر ئەو لیژنەیەش چاودێری ماوەى
دابینکردنى کارەبا و پارەکەى دەکات.
هاوکات، پارەى
ئەو بڕە گازەى بەبێ بەرامبەر دەدرێتە موەلیدە ئەهلییەکان، لەلایەن وەزارەتى
داراییەوە دەدرێتە کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکان.
وەزارەتى
کارەباى عێراق ٢٨ هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەڵام لە وەرزى هاوین دا
پێویستى بە ٥٤ هەزار مێگاوات کارەبایە.
ڤ.ر