PM:11:44:23/01/2025
5092 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، کردنەوەی نووسینگەیەکی بۆ دروستکردنی کارتی نیشتمانی لە شاری دیترۆیتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە رایگەیاند "لە رێگەی بەدواداچوونی چڕ و پڕی وەزارەتی ناوخۆوە، بەرێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و ئیقامە نووسینگەیەک دەکاتەوە بۆ دەرکردنی کارتی نیشتیمانی لە شاری دیترۆیتی ویلایەتی میشیگەن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم دەستکەوتە یەکێکە لە دەستکەوتە
گرنگەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بەرزەکان بۆ هاوڵاتیان لە
ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.