سەردێڕ:

سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: سەرەڕای کەمبارانی ئاوی عێراق لەمساڵدا لە ئاستێکی باشدایە

PM:01:58:14/02/2025

1444 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ دروستکردنی کۆگای ئاو وتیشی، بڕی ئاوی بەردراوە بۆ سەر روباری فورات لە ئاستێکی باشدایە.


ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، سەرەڕای کەم بارانی ئەمساڵ بەڵام رێژەی ئاوی عێراق لە ئاستێکی باشدایە.

وتیشی، لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ دروستکردنی کۆگای ئاو و پڕۆسەی کۆگاکردنی ئاویش بەردەوامە هەتاوەکو لە هاوینی ئەمساڵ بتوانن پێداویستییەکانی هاوڵاتیان و جوتیاران بۆ ئاو پڕبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا رووباری دیجلە بڕە ئاوی جێگیری پێدا دێت و بڕی ئاوی بەردراوەش بۆ سەر رووباری فوڕات لە ئاستێکی باشدایە.

 سەبارەت بە بارودۆخی بەنداوەکان باسی لەوەکرد، ئاستی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی گشتی جێگیرە، بە تایبەتیش بەنداوی موسڵ لە دۆخێکی باش و جێگیردایە.













گەلەری

‌بەپەلە