AM:08:31:07/03/2025
1040 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بەرگری سوریا رایگەیاند، دوای گرژی و پێكدادانه چه‌كداریه‌كان، ده‌زگای ئاسایشی گشتی له شاری ته‌ڕتوسی سوریا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتی له كاتژمێر ١٠ـی دوێنێ شەو تاوه‌كو كاتژمێر ١٠ـی ئەمڕۆ هه‌ینی راگه‌یاند.
ئەمڕۆ هەینی ٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئاژانسی هه‌واڵی عه‌ره‌بی سوریا (سانا)، له سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریاوە رایگەیاند، هێزی سه‌ربازیی گه‌وره به‌ره‌و ناوچه‌ی جه‌بله و لادێكانی ده‌ڕۆن بۆ پاڵپشتیكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی گشتی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری
ده‌بنه یه‌ده‌گێك بۆ هێزه‌كانی ئاسایشی گشتی، كه به شێوه‌یه‌كی یه‌كگرتو هێرشی
پاشماوه‌ی میلیشیاكانی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن.
هاوکات، ئه‌و
ئۆپه‌راسیۆنه بوه هۆی كوژرانی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس و برینداربونی چه‌ندین كه‌سی
دیكه له ئه‌نجامی به ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە شەڕ و پێکدادانەکانی شەوی رابردووی
نێوانیان ٤٨ کەس کوژران.