سەردێڕ:

سودانی پەیامێکی ئاڕاستەی پارێزگارەکانی عێراق کرد سەبارەت بە پشوو

AM:08:57:26/02/2025

1896 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بۆ سەرجەم پارێزگارەکان کاتێک دەوامی فەرمی رادەگرن پێویستە هۆکارێکی راستەقینە و رەوا بخەنەڕوو.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥، رۆژنامەی سەباحی عێراقی بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، "کاتێک پشوو لە پارێزگاکانی عێراق رادەگەیەندرێت، پێویستە هۆکارێکی جدی و راستەقینە بخرێتەڕوو"، تاوەکو خەڵک و حکومەتیش بەرچاو روون بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە رەچاوی دابینکردنی کاتێکی پێویست بۆ تەواوکردنی مەنهەجی پەروەردەیی و پابەندبوون بە کاتە دیاریکراوەکان بۆ تەواوی ساڵەکە.

هاوکات، بەسام عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، "سەرۆک وەزیران رێنمایی پارێزگارەکانی کرد کە دڵنیابن لەوەی هۆکاری راستەقینە و رەوا هەیە بۆ راگرتنی دەوامی فەرمی بەگشتی، لەکاتی هەڵاوسانی بارودۆخی کەشوهەوا و بەتایبەتیش راگرتنی دەوامی خوێندنی ئەکادیمی”.













گەلەری