AM:10:02:24/02/2025
1260 جار خوێندراوەتەوە
یاریدەدەری وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە یەکەم قۆناغی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم وەزارەتی نەوت ڕۆژانە نزیکەی ١٨٥ هەزار بەرمیل لە هەرێم وەردەگرێت و دواتر وردە وردە بڕەکەی بۆ ٤٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزدەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، باسم خزەیر، ئاماژەی بەوەشکرد، راگرتنی کارەکانی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە لە ماوەی رابردوودا کێشەی بۆ کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دروستکردووە و بۆیە پێویستی بە کاتە بۆ گەڕاندنەوەی توانای بەرهەمهێنانی بە ئامانجی گەیشتن بە هەناردەکردنی ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، کە کەمترین بڕی دیاریکراوە لە بودجەدا.
هاوکات وتیشی،
ئەو بڕەی لە ئێستادا بۆ هەناردەکردن لە هەرێمی کوردستاندا ٣٠٠ هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا
کە بەشێکی واتە ١١٥ هەزار بەرمیلی بۆ پڕکردنەوەی پێویستی ناوخۆ تەرخانکراوە و ١٨٥
هەزار بەرمیل نەوت بۆ هەناردەکردن دیاریکراوە لە سەرەتاوە.
ئەوەشی خستەڕوو،
لەلایەن هەرێمەوە ئاگادارکراونەتەوە کە ئامادەن بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی هەناردەکردن.
باسی لەوەشکرد،
وەزارەتی نەوت پەیوەندی بە لایەنی تورکیاوە کردووە بۆ پرسینی ئامادەیی و چاوەڕوانی
وەڵامن لە ماوەی (٢٤) کاتژمێری داهاتوودا.