PM:10:04:21/06/2025
4056 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، گەڕاندنەوەی ژمارەیەكی زۆری عێراقییەكانی لە لوبنان، تورکیا، جۆرجیا، میسر و وڵاتانی کەنداو راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق وتی، وەزارەتەكە توانیویەتی ژمارەیەكی زۆر لە ئەو هاوڵاتییە عێراقییانە بگەڕێنێتەوە کە بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان گیریان خواردبوو لە لوبنان، تورکیا، جۆرجیا، وڵاتانی کەنداو و میسر.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا گەشتە ئاسمانییەكان لە رێگەی
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرەوە کراوەتەوە كە رۆژانە ١٠ بۆ ١٢ گەشت ئەنجام دەدرێن و
تیمەكانیاشیان ئامادەكارییان بۆ هەر حاڵەتێكی كتوپڕی نەخوازراو كردووە.
باسی
لەوەشکردووە، گەشتەكان لە فڕۆكەخانەی
بەسرە لە كاتژمێر ٤ـی بەیانییەوە بۆ ١٠ـی شەو ئەنجام دەدرێن و تائێستاش هیچ گرفت و
كێشەیەك تۆمار نەكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو،
بۆ دوركەوتنەوە لە هەر رووداوێكی نەخوازراویش، کارمەندانی وەزارەت و تیمەکانی هێڵی ئاسمانی لە ئامادە باشیدان و باشترین خزمەتگوزاری بۆ ئەو گەشتیارانە
دابین دەكرێت كە دەگەڕێنەوە بۆ وڵات.