مانەوەی رۆناڵدۆ لە نەسر مسۆگەر نییە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 50 ملیۆن یۆرۆیە.
بە فەرمی یانەی هیلال گواستنەوەی بنزیمەی فەرەنسی بە گرێبەستێکی 18 مانگی راگەیاند.
تۆتنهام و دوو یانەی دیکەی ئینگلتەرا گواستنەوەی ئیندریکیان کردووەتە ئامانج بۆ دارشتنی پلانی درێژخایەن.
پاریس دەیەوێت لەگەڵ ئینریکی پلانی تۆکمەتر دابڕێژێت و لە ترسی یانەکانی دیکە گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.
لە خولی ئیتاڵیا رۆما بە ئودینێزی دۆڕا و لە رکابەری خولەکە دوورتر کەوتەوە.
خیسۆس گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕ نوێناکاتەوە و وەرزی داهاتوو یانەکە جێدەهێڵێت.
لە خولی سعودیە هیلال و ئەهلی بەبێ گۆڵ یەکسانبوون و دیارییەکی نایابیان بە نەسڕ بەخشی.
ئەلێگری رایگەیاند یارییەکی قورسیان بەرامبەر بۆلۆنیا لەپێشە و دڵخۆشە بە نوێکردنەوەی گرێبەستی ماینان.
ئارتێتا جەختیکردەوە یاریی بۆ بەدەستهێنانی جامی کاراباو دەکەن و روسونیۆر رایگەیاند دەیانەوێت سود لە فشارەکانی سەر ئارسناڵ وەربگرن بۆ بردنەوە لێیان.
لە خولی سعودیە نەسڕ بە گۆڵێکی مانێ لە ریازی بردەوە و بە کاتی گەڕایەوە پێشەنگ.
فلێک نەیشاردەوە ئامانجیان بردنەوەی سەرجەم نازناوەکانە و بە پێکهاتەیەکی لاو رووبەرووی ئەلباسیتی دەبنەوە.
تۆتنهام لەپێناو ئاراوخۆ 35 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی بەرشەلۆنە کردووە و ئەو یانەیەش خوێندنەوەی بۆ دەکات.
بۆرنمۆس ئۆفەرێکی پێشکەشی ریاڵ مەدرید کردووە لەپێناو فران گارسیا بەڵام رەتکراوەتەوە.
مانەوەی سیمیۆنی لە راهێنەرایەتی ئەتلەتیکۆ لە ساڵی داهاتوودا مسۆگەر نییە بەهۆی خراپی ئەنجامەکانیەوە.
ئارسناڵ هەوڵی گواستنەوەی تۆنالی داوە بەڵام نیوکاسل بە هەموو شێوەیەک فرۆشتنی رەتکردووەتەوە.
شتیگن تووشی پێکانی قورسبووە و سێ تا چوار مانگ دوور دەکەوێتەوە و ئەگەری زۆرە بەشداری مۆندیال نەکات.
سبەینێ لە جامی شا بەرشەلۆنە رووبەڕووی ئەلباسێتی دەبێتەوە، لە جامی کاراوبیش ئارسناڵ و چێڵسی یاریی لوتکە دەکەن.
رافینیا هەست بە ماندوبوونی زۆر دەکات و بەو هۆیەش ماوەی یەک هەفتە پشوو دەدات.
ریاڵ مەدرید پێکانی بێلینگامیان لە ماسولکەکانی قاچی چەپیدا راگەیاندوو و پێشبینی دەکرێت مانگێک لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.
میسی ئامادەیە ڕووبکاتە گەڵاتەسەرای بەڵام بەمەرجی ئەوەی تەواوی وەرزەکە 12 یاریی ئەنجام بدات.
کارێک رایگەیاند سەرکەوتنێکی چێژ بەخشیان بەدەست هێناوە و لە ئاستی تەواوی یاریزانەکانی رازییە.
ئەتلەتیکۆ مەدرید گواستنەوەی لۆکمانیان بۆ ریزەکانیان راگەیاندوو و تێچووی گواستنەوەکەشی 35 ملیۆن یۆرۆ بووە.
رۆناڵدۆ بڕیاریداوە بایکۆتی یاریی داهاتووی نەسڕ بکات بەهۆی ئەوەی لە گواستنەوەی زستانەدا هیچ یاریزانێکیان نەگواستووەتەوە.
ئینریکی ئاماژەی بەوەکرد سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەست هێناوە و ئاستی ساڤونۆڤیش زۆرباشە.
گواردیۆلا رایگەیاند ئاستێکی باشیان پێشکەشکرد بەڵام بەداخەوە سەرکەوتوونەبووین لە بردنەوەی سێ خاڵەکە.
لە خولی فەرەنس پاریس بە زەحمەت لە ستراسبۆرگی بردەوە و گەرایەوە پێشەنگی ریزبەندی.
لە خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس گۆڵبارانی پارمای کرد و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێی بردەوە.
خیسۆس باسی لەوەکرد تا کۆتا سات رکابەری لەسەر نازناوەکە دەکەن و پێکهاتەی یارییەکەشی دیاریی نەکردووە.
لە خولی سعودیە ئیتیحاد بردنەوەی بەسەر نەجمە بەدەستهێنا و شەباب لە فەیحای بردەوە.