PM:12:48:25/02/2025
1480 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆشداری دەداتە پارێزگاره‌كان له‌باره‌ی راگه‌یاندنی پشووی ناوه‌نده‌كانی خوێندن و رایگه‌یاند، ده‌بێت ره‌چاوی كات بكرێت بۆ ته‌واوكردنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٥ـی شوباتـی ٢٠٢٥، باسم عه‌وادی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رێنمایی پارێزگاره‌كانی كرد، هۆكاری راسته‌قینه و ره‌وا بۆ راگرتنی ده‌وامی فه‌رمی به گشتی و له كاتی خراپی بارودۆخی كه‌شوهه‌وا و به تایبه‌تی راگرتنی ده‌وامی خوێندن بخه‌نه‌ڕوو.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، سودانی جه‌ختی له پێویستی رە‌چاوكردنی دابینكردنی كاتێكی پێویست بۆ
ته‌واوكردنی پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی و خوێندن و هه‌روه‌ها پابه‌ندبوون به كاته
دیاریكراوه‌كان بۆ ساڵی خوێندن كردووته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا و به‌هۆی دابه‌زینی
پله‌كانی گه‌رما، ژماره‌یه‌ك له پارێزگاكانی عێراق پشووی فه‌رمیان له‌ناوه‌نده‌كانی
خوێندن راگه‌یاند و به‌شێك له پارێزگاكانیش، ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانیان كه‌مكرده‌وه.