PM:05:24:25/01/2025
1724 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە سبەینێ وەزیرى دەرەوەى تورکیا بگاتە عێراق و لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق و وەزیرى دەرەوەی عێراق کۆبونەوە بکات.
ئەمرۆ شەممە ٢٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، ئاژانسى هەواڵى ئەنادۆڵ بڵاوى کردەوە، گرنگترین تەوەری سەردانەکەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ عێراق، پەیوەندییەکانى نێوان بەغدا و ئەنقەرە و پەرەپێدانى بازرگانى و گۆڕانکارییەکانى ناوچەکە و دۆخى سوریا دەبێت.
هاوکات، عێراق و تورکیا خاوەنى پەیوەندییەکى دورودرێژن و چەندین مەلەفى وەک
بازرگانى و ئاو، گروپە چەکدارەکان پێکەوەیان دەبەستێتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژى ٢٢ـی نیسانى ٢٠٢٤، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەردانى
عێراقى کرد و لە بەغدا و هەرێمى کوردستان چەند کۆبونەوەیەکى کرد و پاشانیش حکومەتى
عێراق رایگەیاند، بازرگانى لەگەڵ تورکیا زیاتر پەرەپێدەدەن و تورکیاش بەڵێنیداوە
پشکى عێراق لە ئاوى دیجلە و فورات بەربداتەوە.