سەردێڕ:

وەزیری کارەبای عێراق: وێستگەیەکی کارەبای خۆر بە توانای هەزار مێگاوات دروست دەکرێت

AM:10:12:27/03/2025

1276 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیماراتی واژۆ دەکەین بۆ دروستکردنی وێستگەیەکی کارەبای خۆر بە توانای هەزار مێگاوات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، زیاد عەلی فازل، وەزیری کارەبای عێراق لەگەڵ عەبدوڵا مەتەر باڵیۆزی ئیمارات لە عێراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری کارەبا پەرۆشی عێراقی دووپاتکردەوە بۆ پتەوکردنی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا ئیماراتیەکان.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، بەم نزیکانە گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای مەسداری ئیماراتی واژۆ دەکەن بۆ دروستکردنی وێستگەیەکی کارەبای خۆر بە توانای هەزار مێگاوات.

هاوکات لای خۆیەوە باڵیۆزی ئیمارات ئامادەیی وڵاتەکەی راگەیاند بۆ فراوانکردنی هاوکاری لەگەڵ عێراق لە کەرتی وزەی نوێبووەوە و ئامادەیی کۆمپانیا ئیماراتیەکانی بۆ بەشداریکردن لە پەرەپێدانی ژێرخانی وزەی عێراق.













گەلەری