PM:05:55:28/03/2025
1140 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە رێگای ئەو چاکسازییانەی ماوەی سێ ساڵە ئەنجامیانداوە داهاتی نانەوتییان بۆ ٪١٤ بەرزکردووەتەوە و وتیشی، لە کۆتایی ئەمساڵداعێراق دەتوانێت پێویستی ناوخۆیی لە بەنزینی ئۆکتان بەرز پڕبکاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای تەواوبوونی پرۆژەیئێف سی سیلە بەسرە لە کۆتایی ئەمساڵدا عێراق دەتوانێت پێویستی ناوخۆیی لە بەنزینی ئۆکتان بەرز پڕبکاتەوە.
وتیشی، لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی بواری نەوت
دەیانەوێت بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت نۆژەن بکەنەوە کە ئامانجیان پارێزگاریکردنە
لە سامانی نەوت.
لەسەر پرسی کارەباش، سودانی وتى، چەند
چارەسەرەێکی جدییان بۆ کێشەى کارەبا دۆزیوەتەوە.
ئەوەشی خستەروو، زۆرینەی ئەو بەرهەمە خۆراکییانەی
لە چوارچێوەی پسووڵەی خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێن بەرهەمی ناوخۆیین.