سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە دەدات

PM:04:52:30/01/2025

4552 جار خوێندراوەتەوە

راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراقی بۆ دانیشتنی داهاتووی رۆژی یەکشەممەی بڵاوکردەوە، یەکێک لە کارنامەکان دەنگدانە لەسەر هەمواری پرۆژە یاسای بودجە، کە تێچووی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێك نەوت لە كوردستان لە ٦ دۆلاری بودجەوە بەرزكراوەتەوە بۆ ١٦ دۆلار لە هەموارەكەدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری یەکشەممەی بڵاوکردەوە و بڕیاردرا بە دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە کە تایبەتە بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم.

ئاماژە بەوەشکرا، بڕگەی دووەمی دانیشتنەكە تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای هاوتاكردنی بڕوانامە و ئاستە زانستییەكان كە لەلایەن لیژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە ئامادەكراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دوەەم بۆ یاسای خوێندنی باڵای لە زانكۆ و پەیمانگا ئەهلیەكان دەكات.

 

 













گەلەری