سەردێڕ:

وەزارەتی پلاندانانی عێراق: سێیەم ستراتیژی نیشتیمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژاری دەستپێدەکەین

AM:08:36:12/03/2025

2700 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنی سێیەم ستراتیژی نیشتیمانی بۆ کەمکردنەوەی هەژاری بۆ ماوەی پێنج ساڵ.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، عەبدولزەهرا هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، باسی لەوەکرد، وەزارەتەکەی بەم نزیکانە سێیەم ستراتیژی نیشتیمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژاری دەستپێدەکات، لە پێنج پارێزگا لە ئەنجامی ئەو رێوشوێنانەی پێشتر گیراونەتەبەر، بۆ ماوەی پێنج ساڵ درێژدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ نەخشەی هەژاری وڵات روونتر بووەتەوە، بە وردەکاریی تایبەت بە ناحیە و قەزاکان.

وتیشی، بەپێی نەخشەی رووپێوی کۆمەڵایەتی و ئابووری، ئەو ستراتیژە پێنج سنووری هەمەجۆری لەبەرچاو گرتووە، ئەوانیش تەندروستی، نیشتەجێبوون، پەروەردە، داهات، خۆراک.













گەلەری