پارێزگاری نەینەوا بە یاوەری سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا، سەردانێکی مەیدانییان بۆ شوێنی گۆڕستانی خەسفە ئەنجامدا، کە دەکەوێتە باشووری موسڵ، بە یەکێک لە گەورەترین گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق و جیهان دادەنرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا، بە یاوەری سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا، دادوەر ڕەید حەمید مسلیح و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی خزمەتگوزاری ئەمنی، پەسەندکردنی پڕۆژەی کردنەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی خەسفەی لە پارێزگاکە راگەیاند و بە گەورەترین گۆڕی جیهان وەسفی کرد.
هاوکات،
پارێزگاری سلێمانی پەسەندکردنی پڕۆژەیەکی نوێی بە ئامانجی کردنەوەی گۆڕستانی خەسفە
راگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم دەستپێشخەرییە وەک دادپەروەرییەک بۆ کەسوکاری
قوربانییەکان دێت، کە ساڵانێکە چاوەڕێی ئەوەن چارەنووسی کوڕەکانیان بزانن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەو چاڵە ژێرئاوکەوتووە کە لە ناوخۆدا بە خەفسە ناسراوە، چاڵێکی سروشتییە
کە قووڵیەکەی دەگاتە ١٥٠ مەتر و تیرەکەی ١١٠ مەتر دەبێت، کە باندە تیرۆریستییەکان
بەدرێژایی ساڵان وەک شوێنێک بۆ ئەنجامدانی لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ بەکاریان هێناوە، نەک
تەنها بۆ خەڵکی نەینەوا، بەڵکو تەنانەت قوربانیانی دەرەوەی پارێزگای نەینەوا.
ئەوەشی
خستەڕوو،ئەم کونە جیۆلۆجییە بۆتە گۆڕێکی بەکۆمەڵ، بەو پێیەی شایەتحاڵی یەکێک لە
ترسناکترین کۆمەڵکوژییەکانی ساڵی ٢٠١٦ بوو، کاتێک ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ٢٨٠ کەسی
لەسێدارەداوە کە زۆربەیان ئەندامی وەزارەتی ناوخۆ بوون، تەنها لە ماوەی یەک ڕۆژدا.