سەردێڕ:

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە شەممەوە دەستپێدەکات

PM:04:57:11/03/2025

820 جار خوێندراوەتەوە

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەیەوێت وێنەی دەنگدەر بگۆڕێت لەسەر کارتی دەنگدەر بۆ بایۆمەتری بۆچارەسەرکردنی کێشەی دەرنەکەوتنی پەنجەمۆرو پرۆسەی نوێکردنەوەکە لە نێوان ١٥ بۆ ٢٠ی ئازار دەست پێدەکات بۆ ماوەی یەک مانگ،


ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایانگەیاند، لیژنەی یاسایی بە سەرۆکایەتیی نوێنەر ریبوار هادی و بە ئامادەبوونی ئەندامەکانی، میوانداری، سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کۆمسیاران و ستافی باڵای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیان کرد، بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت،.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا شایەتحاڵی وروژاندنی پرسیاری زۆر بوو لەلایەن ئەندامانی لیژنەی یاساییەوە سەبارەت بە لایەنە تەکنیکی و لۆجستییەکانی کارەکانی کۆمسیۆن، و ئامادەیی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەپێی بەرزترین پێوەرەکانی دەستپاکی و شەفافیەت.

ئەوەشی خستەڕوو، نوێکردنەوەی بەرنامەکانی ئامێری پەنجەمۆر، گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیای پشکنین، جگە لە چارەسەرکردنی کێشەی پەنجەمۆر کە نەخوێندرێتەوە، کە لە دوو ملیۆن پەنجەمۆر لە کۆی ١٩ ملیۆن دەنگدەری تۆمارکراو لە هەڵبژاردنی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگاکان تێناپەڕێت.

هەروەها، سەبارەت بە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، پرۆسەی نوێکردنەوەکە لە نێوان ١٥ بۆ ٢٠ی ئازار دەست پێدەکات بۆ ماوەی یەک مانگ، و منداڵانی تازە لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٧ لە لیستەکانی هەڵبژاردندا دەگرێتەوە.













گەلەری