سەردێڕ:

موحسین مەندەلاوی: بەغدا چاوی لەوەیە سنورێک بۆ توانای گروپە چەکدارەکان دابنێت

AM:10:43:27/01/2025

1448 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، كۆكردنەوەی چەك لەدەستی دەوڵەت پرسێكی گرنگە و بەغدا لەوە دەڕوانێت سنوورێک بۆ توانای گروپە چەکدارەکان دابنێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ عێراق سەقامگیرە و کۆمپانیا بیانییەکان رووی تێدەکەن وتیشی، "بەغدا چاوی لەوەیە ئاڕاستەی دیپلۆماسیی خۆی لە ناوچەکەدا بنەخشێنێت و سنوورێک بۆ توانای گروپە چەکدارییەکان دابنێت".

هاوکات دەشڵێت، كۆكردنەوەی چەك لەدەستی دەوڵەت کاتی پێویستە بەڵام ئەستەم نییە ئەگەر بایەخ بە بەرژەوەندییە سیاسی و ئابورییەکان بدرێت.













گەلەری