PM:12:20:13/02/2025
1860 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق لەبەردەم هەستانەوەیەکی پیشەسازی نوێدایە، دەشڵێت، حکومەت پلانی پێشوەختەی لەبەرچاو گرتووە بۆ ٣٠ ساڵی داهاتوو.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەردی بناغەی پرۆژەی شاری نیشتەجێبوونی فورسانی لە ناوچەی نەهرەوان لە بەغدا دەستپێکرد.
هاوکات، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند،
ژمارەی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە پڕۆژەکانی واژۆکراوی حکومەت (یەک ملیۆن یەکە) تێپەڕاندووە.
ئاماژەی بەوەکرد، حکومەت پلانی پێشوەختەی لەبەرچاو گرتووە بۆ ٣٠ ساڵی داهاتوو، لەڕێگەی چەند کۆمپانیایەکی بیانییەوە هێڵی میترۆی بەغدا دروست دەکەن و پلانی پێکەوەبەستنی ناوچەکانی نیشتەجێبونیان هەیە.
ئەوەشی خستەروو، ئەو خزمەتانەی پێشکەش
بە کەرتی تایبەت کراوە، پشتڕاستی دەکەنەوە کە عێراق لەبەردەم هەستانەوەیەکی پیشەسازی
نوێیە .