سەردێڕ:

شەمەندەفەرێک لە ناوچەی خان داری لە رێڕەوی خۆی لادەدات

AM:10:45:06/03/2025

4076 جار خوێندراوەتەوە

شەمەندەفەرێک لە نێوان فەللوجە بۆ بەغدا لە رێڕەوی خۆی لادەدات و زیانی بە بەشێک لە هێڵی ئاسن و بەشێک لە گالیسکەکانی شەمەندەفەرەکە گەیاند.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، شەمەندەفەرێک لەنێوان رێگای فەللوجە بۆ بەغدا لە ناوچەی خان داری لە رێڕەوی خۆی لادەدات و رووداوەکە زیانێکی ماددی بەرچاوی بە ژێرخانی رێڕەوەکە گەیاندووە.

هاوکات، تا ئێستا هیچ زیانێکی مرۆیی تۆمار نەکراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکان بۆ دیاریکردنی هۆکارە وردەکان کە بوونەتە هۆی لادانی شەمەندەفەرەکە.

 













گەلەری