سەردێڕ:

سودانی: ساڵی رابردوو ١٢ تریلیۆن دینار خەرجکراوە بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکان

PM:04:11:08/02/2025

1040 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، گەندەڵی وەک ڤایرۆس وایە و خۆی دەگۆڕێت و خۆی دەگونجێنێت، بۆیە گەڕاندنەوەی داواکراو و پارە تاڵانکراوەکانیان وەک مەرجێک لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانمان داناوە، دەشڵێت، "جەخت لەسەر بەدواداچوون بۆ دۆسیەکانی پەیوەست بە رای گشتی و گەندەڵی زۆر و بەرپرسە باڵاکانی دەوڵەت دەکەینەوە بۆ سەپاندنی سزای یاسایی بەسەر تۆمەتباراندا".


ئەمڕۆ شەممە ٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وتارێكدا لە کۆنفرانسی چاودێری ناوخۆیی لەژێر دروشمی "چاودێری هێڵی یەکەمی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پتەوکردنی شەفافیەتە" رایگەیاند، چاودێری ناوخۆیی بەربەستی یەکەمی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە بۆ پاراستنی دامودەزگاکانی حکومەت و یەکپارچەیی کارەکانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەدەستهاتووە هیوا و متمانە بە هاوڵاتیان و گەشبینی بە دەوڵەت بەخشی و وڵات لەسەر رێگایەکی راستە، هەروەها گەندەڵی وەک ڤایرۆس وایە و خۆی دەگۆڕێت و خۆی دەگونجێنێت لەبەر رۆشنایی ئەو کارانەی کە دەزگا یاساییەکان دەیگرنەبەر.

ئەوەشی خستەڕوو،"ئێمە چارەسەری یەکلاکەرەوەمان لە کارەکانی حکومەتدا بە شێوەیەکی شەفاف و روون لە چوارچێوەی یاسای بەرەنگاربوونەوی گەندەڵیدا داڕشتووە. هەروەها پرسی پشتیوانیکردن لە چاودێری ناوخۆیی و پەرەپێدانی کارەکانیمان کردوەتە پێشەوەی بازنەکانی چوارچێوەی بەرنامەی بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی".













گەلەری

‌بەپەلە