PM:02:55:08/02/2025
1188 جار خوێندراوەتەوە
ئیدارەی وزەی ئەمەریکا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا بەشێوەیەکی بەرچاو نزم بووەتەوە و راشیگەیاند، بەراورد بەهەفتەی پێشوتر ٢٣٧ هەزار بەرمیل کەمی کردووە.
ئەمڕۆ شەممە، ٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئیدارەی وزەی ئەمەریکا بڵاویکدەوە، هەناردەی نەوتی خاوی عێراق بۆ ئەمەریکا بەشیوەیەکی بەرچاو دابەزیووە و ڕۆژانە ٩٩ هەزار بەرمیل نەوت بووە، بەمەش ٢٣٧ هەزار بەرمیل کەمی کردووە، بەراورد بەهەفتەی پێشوتر کە ڕۆژانە ٣٣٦ هەزار بەرمیل نەوت بووە.
ئاماژە بەوەکراوە، هەفتەی ڕابردوو ئەمەریکا نەوتی
خاوی لە ١٠وڵات هاوردە کردووە، کە ڕۆژانە ٦.٠٥٠
ملیۆن بەرمیل بووە، بەمەش ڕۆژانە ٦٩ هەزار بەرمیل نەوتی بەراورد بە هەفتەی پێشوتر
زیادی کردووە کە ٥.٩٨١ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لە
هەفتەی ڕابردوودا کەنەدا زۆرترین نەوتی هەناردەی ئەمەریکا کردووە، کە ڕۆژانە ٤.٠٦٣ ملیۆن بەرمیلی هەناردە کردووە، دواتر
سعوودیە دێت بە ٤٨٨ هەزار بەرمیل، لەدوای ئەویش لیبیا دێت بە هەناردەکردنی ٣٢٤ هەزار
بەرمیلی ڕۆژانە، هەروەها بەرازیلیش ڕۆژانە ٢٥٤ هەزار بەرمیل نەوت بووە.