ئارسناڵ چاوی لە گواستنەوەی گۆردۆنە بەڵام تووشی بەربەستی یانەی یاریزانەکە و لیڤەرپول دەبێتەوە.
بەرپرسانی مان سیتی بە گواردیۆلایان راگەیاندووە داهاتووی یەکلای بکاتەوە بۆئەوەی پلان بۆ پاش ئەو راهێنەرە دابنێن.
بێلینگهام لە ئێستادا لەسەدا 70 ئامادەیە بۆ یارییکردن و تیمی پزیشکی ریاڵ مەدرید بە وردی کار لەسەر بەرزکردنەوەی لایەنی جەستەی دەکەن.
زیرەکی دەستکرد رێژەی ئەگەری بردنەوەی خولی ئیسپانیای ئاشکراکرد و بەرشەلۆنە سەدا 93نازناوەکە دەباتەوە و ریاڵ مەدرید ئەگەری سەدا شەشی هەیە.
پاریس هاتووەتە نێو رکابەری کڕینی مارتینێلی و ئارسناڵیش ئامادەن بە 50 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببن.
ریاڵ مەدرید ئامانجێکی نوێیان بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری دیارییکردووە و لە ئێستاوە چاودێری تواناکانی ماکسێنس لاکرۆکس دەکەن لە کریستاڵ پاڵاس.
ڤینیسیۆس لەلایەن پێنج یانەی پریمەر لیگ و پاریس و بایرن گرنگی پێدەدرێت بەڵام ریاڵ مەدرید ئامانجی ئەوەیە بیهێڵێتەوە.
مانچستەر یونایتد بەنیازە لە فرۆشتنی چوار یاریزان 144 ملیۆن یۆرۆ پەیدا بکات بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی نوێ.
پێکانەکەی ئاراوخۆ سووکە و بەشداری یارییەکەی چوارشەممە دەکات بەڵام گەڕانەوەی بێرناڵ نادیارە.
کۆنتی پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی ئیتاڵیا و زۆرترین پشتگیری لێکراوە.
شکستی مایۆرکا داهاتووی ئەربێلوای خستووەتە مەترسیەوە و ئەگەر ئەم وەرزە بێ نازناو بێت ئەوا دووردەخرێتەوە.
پاریس بڕیاریانداوە لە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی کاماڤینگا بکێشنەوە بەهۆی دابەزینی ئاستی ئەو یاریزانە لەم ساڵدا.
سالیبا گرانترین بەرگریکارە لە جیهاندا و کوباسری دووەمە و نرخی هاوسنیش دابەزیوە.
ئاربیلوا دوپاتیکردەوە ئامانجیان بردنەوەی سەرجەم یارییەکانی داهاتووە و دەبێت لە یارییەکانی داهاتوو باشترین ئاست پێشکەش بکەن.
نێیمار ڕووبەڕووی سزایەکی قورس دەبێتەوە و مەترسی لەسەر داهاتووی لەگەڵ بەڕازیل دروست دەبێت.
کۆمپانی روونیکردەوە دڵخۆشە بە ریمۆنتاداکەیان و پێیوانییە گومان لە کاتی زیادکراودا هەبووبێت.
ئینزاگی جەختیکردەوە پێکانی زۆریان هەیە بەڵام نابێت بیانوو بهێننەوە و پێویستە هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە کێبڕکێکان.
سلۆت رایگەیاند نائومێدە لە ماڵئاواییکردنیان و تاکە شتێکی ئەرێنی ئەوەیە کە سیتی هیچ گۆڵێکی تری تۆمار نەکرد.
ئارتێتا بەرپرسیارەتی شکستەکەی هەڵگرت و دوپاتیکردەوە دەجەنگن لەپێناو پریمەرلیگ و چامپیۆنز لیگ.
فلێک جەختیکردەوە گرنگی بە ئەنجامی یانەکانی دیکە نادات و سیمیۆنی دەڵێت پێویستە لە چامپیۆنز لیگ باشتر یارییبکەین بەرامبەریان.
لە خولی ئەمریکا ئینتەر میامی لە یاریگا نوێیەکەیدا دوو خاڵی لەدەستدا و بەرامبەر ئۆستن یەکسانبوو.
لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا ئارسناڵ بەرامبەر ساوسهامپتۆن تووشی شکستبوو و کرایە دەرەوەی پاڵەوانێتییەکە.
لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئەتلەتیکۆی بردەوە و بێ رکابەر پێشەنگی گرتووە.
لە خولی سعودیە هیلال دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بەرامبەر تەعاون بە دوو گۆڵ یەکسانبوو.
چیڤۆ رایگەیاند یارییەکی بەهێزیان لەپێشە و ئامانجیان بردنەوەیە و مامەڵە لەگەڵ فشارەکان دەکەن.
لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا چێڵسی لەرێگەی حەوت یاریزانەوە حەوت گۆڵی لە پۆرت فیل تۆمارکرد و گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید سێ خاڵی لەدەستدا و بەرامبەر ریاڵ مایۆرکا تووشی شکست بوو.
لە خولی ئەڵمانیا بایرن میونشن شکستی بەرامبەر فرایبۆرگ گۆڕی بۆ سەرکەوتن و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بردنەوەی بەدەستهێنا.
ریاڵ مەدرید بڕیاریانداوە گڕیبەستی رۆدیگێر تاوەکوو ساڵێکیتر نوێ بکەنەوە و موچەکەشی کەم بکەنەوە.
چێڵسی ئامادەن بە 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری کۆکۆریا ببن و بەرشەلۆنەش چاودێری تواناکانی دەکات.