سەردێڕ:

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: حکومەت چەندین رێگای لەبەردەم دایە بۆ چارەسەری کورتهێنانی بودجە

AM:09:05:24/02/2025

1320 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە نیگەرانییەکانی کورتهێنانى بودجە کەمدەکاتەوە و دەڵێت، حکومەت چەندین رێگای لەبەردەم دایە بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنانەکە.


ئەمرۆ دووشەممە، ٢٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی حکومەتى عێراقی راگەیاند، دوو جۆر کورتهێنان هەیە، یەکەمیان کورتهێنانی راستەقینە کە جیاوازی راستەقینەی نێوان داهات و خەرجیەکان دەردەخات، دووەمیان خەمڵاندنە لەسەر بنەمای خەمڵاندنی داهات.

ئاماژەی بەوەشدا، حکومەت چەند رێگایەکی لەبەردەمدایە بۆ چارەسەرکردنی هەر کورتهێنانێکی دارایی لە بودجەدا، لەوانە پەنابردن بۆ قەرزی ناوخۆیی لە رێگەی بانکەکانەوە.

ئەم دڵنیاییەی لیژنەی دارایی لە کاتێکدایە، کە پەرلەمان چاوەڕێی گەیشتنی خشتەی بودجە دەکات بۆ لێکۆڵینەوە و گفتوگۆ، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت چارەسەری دارایی لەخۆبگرێت بۆ دڵنیابوون لە هاوسەنگی داهات و خەرجیەکان.













گەلەری