سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق: هیچ گۆڕانکاریەک لە یاسای بودجەدا ناکرێت

PM:04:24:09/02/2025

2436 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پشتڕاستی کردەوە، هیچ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە یاسای بودجەدا نەکراوە، ئاماژە بەوە دەکات هەموارکردنەوەکان تایبەتن بە مادەی ١٢ سەبارەت بە تێچووی دەرهێنانی نەوت لە هەرێم.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، مستەفا کەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو هەموارکردنانەی لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق و پەرلەمانی عێراق نێردراون، سنووردارکراوبوون بە ماددەی ١٢ـی پەیوەست بە تێچووی دەرهێنانی نەوت لە هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە بەم نزیکانە ماددە هەموارکردنەکە بچێتە واری جێبەجێکردن، بەمەش رێگە بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت دەدرێت لە کێڵگەکانی هەرێم لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی هەموارکردنەکانی ئەم دواییە، هیچ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە یاسای بوودجەدا نەکراوە، هەروەها ئاماژە بە هیچ دامەزراندنێکی نوێ نەکراوە، تەنها حکوومەتی عێراق دەتوانێت  لەچوارچێوەی خشتەکانی بوودجە چەند پسپۆرییەک و ناوەڕۆکێكی پێشوو کارا بکاتەوە.













گەلەری