PM:07:28:23/01/2025
1936 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سەردانی شاسوار عەبدولواحیدی کرد لە ئۆفیسی تایبەتی خۆی و باسیان لە دۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەکە کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و دوای کۆبوونەوەکەیان بە ئێن ئارتی راگەیاند، گفتوگۆیان دەربارەی زۆر بارودۆخ کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆیان کردووە لەسەر چەند بارودۆخێک
بەتایبەتی ئەو پێشهاتە سیاسییانەی کە لە رۆژانی داهاتوودا دێنە پێش و کێشە و گرفتەکان
و چۆنییەتی چارەسەرکردنیان.
وتیشی، کۆبوونەوەکەیان بەرهەمدار و باش بووە و لە ئایندەدا
کۆبوونەوەی دیکەشیان دەبێت.