سەردێڕ:

وتەبێژی نەوەی نوێ: بە هیچ شێوەیەک بەشداری لە حکومەتدا ناکەین و بە ئۆپۆزسیۆنی دەمێنینەوە

PM:07:04:15/09/2026

2000 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ جەختی کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک بەشداریی لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ناکەن و وەک ئۆپۆزسیۆن دەمێننەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، هیمداد شاهین وتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێکدا هەڵوێستی فەرمیی جووڵانەوەکەی سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد و جەختی لەوە کردەوە، کە بە هیچ شێوەیەک بەشداری لە حکوومەتدا ناکەن و وەک ئۆپۆزسیۆن بەردەوام دەبن.

جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە ئاکامی دوایین هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا خاوەنی ١٥ کورسییە، بەوەش لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە و بە گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆن لە گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمدا دادەنرێت.













گەلەری