سەردێڕ:

حکومەتی عێراق؛ نزیکەی ٤٠٠ ملیار دینار تەرخان دەکات وەک تێچووی ئامادەکاری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

PM:09:27:28/01/2025

1376 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا بۆ تەرخانکردنی نزیکەی ٤٠٠ ملیار دینار وەک تێچووی ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە بۆ تەرخانکردنی ٣٩٨ ملیار دینار کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان داوای کردبوو بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

پێشتریش، ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای کردبوو تەمەنی کۆمسیۆن درێژ بکرێتەوە و دەسەڵاتی دادوەری عێراقیش تەمەنی کۆمسیۆنەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ درێژکردەوە.

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ٢٥ـی تشرینی دووەمـی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت و سەرجەم لایەنە باڵاکانی عێراق  و نێودەوڵەتیش جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە دەکەنەوە لە کاتی خۆیدا.













گەلەری