AM:08:55:03/02/2025
1760 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەوڵدەدەن بۆ فراوانترکردنی کەرتی گەشتیاری لە رێگەی چەند قۆناغێکەوە وتیشی، ساڵانە ١٠ ملیۆن گەشتیار روو لە عێراق دەکەن کە بەشداری دەکات لە داهاتی ناوخۆدا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی شوباتـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، باسی لەوە کرد، ساڵانە ١٠ ملیۆن گەشتیاری ئاینی روو لە عێراق دەکەن کە بەرێژەی لە ٣٪ داهاتی ناوخۆیی پێکدەهێنێت و دەشڵێت، کاردەکەن بۆ زیاتر فراوانکردنی کەرتی گەشتیاری لە وڵاتدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەچەند قۆناغێک دەستدەکەن بە کارکردن لە کەرتی گەشتیاریدا،
وتیشی، ١٢ هەزار شوێنی مێژووی لە عێراقدا هەیە دەستدەکەن بە نۆژەنکردنەوەی و شەش
پرۆژەی گەشتیاری نوێش لە تەواوی وڵاتدا دروستدەکەن.
هاوکات باسی لەوەشکرد، کەرتی گەشتیاری کاریگەری دەبێت بۆ سەر زیادکردنی
داهاتی نانەوتی ئەوەش یەکێکە لە هەوڵەکانی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە
داهاتی نەوتی.