سەردێڕ:

حكومەتی عێراق بڕیاریدا جەژنانە بداتە شەش هەزار كەس

PM:08:22:20/05/2025

4932 جار خوێندراوەتەوە

حكومەتی عێراق بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، بڕیاریدا بڕی ١٠٠ هەزار دینار وەك جەژنانە بداتە منداڵانی بێ دایك و باوك كە لە تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی تۆماركراون.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی ئایاری ٢٠٢٥، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران، كە بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو، چەند بڕیارێك دران، لەوانەش پێدانی جەژنانەیە بە منداڵانی بێ دایك و باوك.

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەشکراوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، بڕیاریدا بە پێدانی بڕی ١٠٠ هەزار دینار وەك جەژنانە بە منداڵانی بێ دایك و باوك كە لە تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی تۆماركراون.
هەروەها، ژمارەی ئەو منداڵە بێ دایك و باوكانەی لە وەرگرتنی جەژنانەكە سوودمەند دەبن، پێنج هەزار و ٨٣٢ كەسن و بەر لە هاتنی جەژنی قوربانەوە جەژنانەكەیان پێدەدرێت

هـ.ئـ














گەلەری