سەردێڕ:

باڵیۆزی رووسیا لە عێراق: پەیوەندییەکانی رووسیا و عێراق بە باشترین قۆناغدا تێدەپەڕێت

AM:10:30:12/02/2025

1320 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی رووسیا لە عێراق رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و عێراق بە باشترین قۆناغدا تێدەپەڕێت و وتیشی، وەبەرهێنانەکانی رووسیا لە کەرتی نەوت و گاز لە عێراق ٢٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥، ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆ بەباشترین قۆناغدا تێدەپەڕێت هەماهەنگییان لەگەڵ عێراق هەیە لەبوارەکانی، وزە و پەروەردە و رۆشنبیری.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەبەرهێنانەکانی رووسیا لە کەرتی نەوت و غازی عێراقدا نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلارە و پێشبینیش دەکەن وەبەرهێنانەکانیان لە عێراق زیاتر فراوان بکەن.













گەلەری