PM:01:49:18/02/2025
1256 جار خوێندراوەتەوە
یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعس، لەپەرلەمانی عێراق چووە بواری جێبەجێ کردنەوە و بەو پێیەش ئەو ناوچانەی لەلایەن رژێمی پێشوو داگیرکرابوو دەگەرێنرێتەوە بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان.
ئەمرۆ سێشەممە ١٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، رۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڵاویکردەوە، یاسای ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠٢٥ یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعس، چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
هاوکات، هەرسێ یاسای ژمارە (١-٢-٣)ـی ساڵی ٢٠٢٥ی تایبەت
بەهەموواری یاسای باری کەسی و لێبوردنی گشتی و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی
سەرکردایەتی شۆڕی حزبی بەعس خرایە بواری جێبەجێ
کردنەوە.
ئەمە لەکاتێکایە، رژێمی پێشوی عێراق
لە چوارچێوەی سیاسەتی گۆڕینی دیموگرافی و راگواستنی هاوڵاتییانی کوردی دانیشتوی
کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی تر و، تەعریبی ئەو ناوچانە، لە ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەکانی
رابردوەوە دەستی کرد بە دەرکردنی چەندین یاسا یەکێک لەوانەش بۆ داگیرکردنی زەوی و
زاری هاوڵاتییانی کورد و تورکمان و، دابەش کردنی بەسەر عەرەبی هاوردە کە لە
ناوچە جیاجیاکانی دیکەی عێراقەوە هێنرانە سنوری پارێزگای کەرکوک.
جێی ئاماژە
پێدانە، لەماوەی دوو رۆژی رابردوو، جوتیارانی کورد کێشەی داگیرکردنی زەوییان هەبوو، پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ بۆ پشتگیری جوتیارەکان و ئەوانەی
زەوییەکانیان داگیرکرابوو چونە کەرکووک و وەک و یەکەم فراکسیۆن دەنگی خۆیان خستە
پاڵ ئەوان تا مافەکانییان نەفەوتێت.