PM:01:48:09/02/2025
1608 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، پلانیان هەیە ١٠ هەزار مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی نیشتیمانی زیاد بکەن، ئەوەش لە رێگەی نۆژەنکردنەوەی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، زیاد عەلی فازڵ، وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، گرێبەستی بەردەواممان هەیە لەگەڵ کۆمپانیای جەنەراڵ ئێلیکتریک و سیمێنس بۆ پاراستنی یەکەکانی ساڵانە و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا گرێبەستێک بۆ وێستگەی مەنسوورییە لەگەڵ کۆمپانیای جەنەراڵ ئێلیکتریک بە بڕی ٧٥٠ مێگاوات واژۆ دەکەین، و لە پرۆسەی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیرداین بۆ ٢٤ هەزار مێگاوات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ١٠
هەزار مێگاوات لەژێر تاقیکاریدایە، دوو تەحەددیش لەبەردەمماندایە، یەکەمیان سووتەمەنییە
و دووەمیان تەرخانکردنی داراییە کە پێویستە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژە گەورانە، هەروەها
ئێمە وەک حکومەت لەگەڵ راوێژکارانی حکومەت و تیمێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق و
دارایی کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ دابینکردنی دارایی ئەو پڕۆژانە.
باسی لەوەشکرد،
"بەرهەمهێنانی ئێستامان، لەگەڵ تەواوبوونی چاککردنەوە و گەڕانەوەی غازی سروشتی،
دەبێتە ٢٧ هەزار مێگاوات، لەکاتێکدا بەرهەمی راستەقینەی ئێستا ١٧ هەزار مێگاواتە بەهۆی
لەدەستدانی غازی هاوردەکراو"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی "داواکاری پێویستمان لە
دەوروبەری ٣٢ بۆ ٣٥ هەزار مێگاواتە.